له شاری هه‌ولێر ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده‌كان راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و داوا له خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌كات مۆلیده‌كانیان هه‌ڵبكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی مۆلیده‌كان ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی گشت خاوەن مۆلیدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كردووه.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه “لە ئەمرۆ بەدواوە هەر خاوەن مۆلیدەیەک لەگەل ماڵەکانی سنووری مۆلیدەی خۆی قسەی بکات و تەنسیق بکەن لەسەر داواکاری ماڵەکان مۆلیدەیان بۆ پێ بکەن و سەری مانگ پارەی خۆیان لە ماڵەکان وەر بگرن”.
ماوه‌ی سێ رۆژه به‌هۆی وه‌ستانی ناردنی غاز له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له‌لایه‌ن كۆمپانیای دانا گاز به‌هۆی مه‌ترسی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌مه‌ش ماوه‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان كه‌مبووه‌ته‌وه

