رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت و مەزڵوم عەبدی دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە 2/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەزڵوم عەبدی پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی هەرێم و پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی کرایەوە.