رۆژنامەی ھەولێر

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان، ڕه‌وانشاد حەمید مەجید مووسا په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی ماڵبات و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..

بۆ كۆچی دواییی كەسایەتیی نیشتمانی و تێكۆشەری ناسراوی عێراق و سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان، ڕه‌وانشاد حەمید مەجید مووسا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و سەركردایەتی و ئەندامانی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

ره‌وانشاد، حه‌مید مه‌جید مووسا خەباتگێڕێکی دیار و دڵسۆزی دۆزی ڕەوای گەلی عێراق و كوردستان بوو. لە قۆناغە سەختەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە تێکۆشانی نیشتمانی دژی ستەمکاری و بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و ئازادی گێڕا .

گیانی شاد و یادی هه‌میشه به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان