ئەمشەو هەینی رێکەوتی 27.2.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری نێردەو کونسڵەکانی وڵاتانی بیانی سەردانی قەڵاتی هەولێرو بازارو قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆیان کرد و بەشداری خۆشییەکانی شەوانی مانگی رەمەزانی هاوڵتیانیان کرد ..
پارێزگاری هەولێر، لەو دیدارە دۆستانەیەدا، لەگەڵ میوانەکان باسیان لە نەریتی کۆمەڵایەتی و ئاینی شاری هەولێر و شارەستانیەتی دێرینی شاری هەولێرو تەناهی و ئاوەدانی فراوانبوونی شارەکە کرد…
لەلایەن خۆیانەوە، کونسڵ و نێردە دبلۆماسیەکان خۆشحاڵی خۆیان بەو میوانداریە پیشانداو سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ رەخساندنی ئەو کەشە جوانە .
لە دیدارەکەدا جەخت لە پتەوتر کردنی دۆستایەتی لە مێژینەی کونسڵی وڵاتان و هەرێمی کوردستان کرایەوە …

