لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد”.
پێشەوا هەورامانی راشیگەیاند “ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکان کردووە کە ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوە و کارییان بۆی کردووە”.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا “سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەی کردووە كە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو بێت، لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی هەبووە، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژۆ کرا لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە

