رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی 18 رۆژ پشووی بۆ قوتابییانى هەرێمى کوردستان راگەیاند

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی 18 رۆژ پشووی بۆ قوتابییانى هەرێمى کوردستان راگەیاند ئەوانەی لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وەزارەتى خوێندنی باڵا بریارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی قوتابییانی هەرێمى کوردستان دەركردووە ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: بە نووسراوى فەرمى، وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاریداوە لە رێكەوتی 10/3 تاكو 28/3ی 2026 ئەو قوتابییانەی هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، دەتوانن بگەرێنەوە.

راشیگەیاند: قوتابییان ئەو ماوەیەى کە دەگەرێنەوە کە ماوەكەی 18 رۆژە، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان بۆ دروست نابێت.

ئامانج لەم بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بەشداریکردنى قوتابییانی هەرێمى کوردستانە لە جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز و جەژنى نەورۆز و بۆنە و ئاهەنگەکان بەو بۆنەیەوە