وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوی کردەوە: “دەنگۆ و هەواڵی تێکچوونی نیسک و دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان ڕاست نیە. “هەموو ئەو ماددە خۆراکیانەی دابەش دەکرێن، پێشوەختە لەلایەن تاقیگەکانەوە پشکنینی ورد و چاودێرییەکی تووندیان بۆ دەکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە بەپێی ستانداردە جیهانییەکانن و شیاون بۆ بەکارهێنان یان نا.” تیمەکانی چاودێری و پشکنین بەردەوامن لە بەسەرکردنەوەی کۆگاکان و بریکارەکانی خۆراک بە شێوەیەکی خولی، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ماددەکان. هەر لایەنێکیش کەمتەرخەم بێت، ڕێکاری یاسایی توندی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

