چواس خالید – هەولێر
به تێچووی دوو سه‌د و بیست و پێنج ملیار دیناری عێراقی، ڕشتانه كار له بنیاتنان و ڕۆنانی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاریی له بواری ڕێگه‌وبان، ڕێگه‌ی دوو سایدی كۆڕێ – قه‌ندیل و ڕێگه‌ی ئێتیت – باعه‌درێ دا ده‌كرێت و بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوبكرێن و بخرێنه خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
كاركردن له پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌رتی ڕێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، ئێستا ڕشتانه كار له پڕۆژه‌ی ستراتیژیی خزمه‌تگوزاری ڕێگه‌ی كۆڕێ – شه‌قڵاوه – قه‌ندیل ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕێگه‌ی كۆڕێ – شه‌قڵاوه – قه‌ندیل، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی ڕێگه‌وبانه، كه مه‌وداكه‌ی ده كیلۆمه‌تره و به شێوازی دووسایدی چوون و هاتن، به كوالێتی به‌رز و شێوازی سه‌رده‌میانه ڕۆده‌نرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕێگه‌ی كۆڕێ – شه‌قڵاوه – قه‌ندیل، به ده‌ستی كاری ناوخۆیی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه جیا له ڕۆنانی سێ یه‌كتربڕی سه‌رده‌میانه، له ڕێگه‌كه‌دا دوو تونێل هه‌نه، كه كه ئه‌وانیش تونێله‌كانی (میراوه و ماوه‌ران)ه، كه ڕشتانه كار تێیاندا به‌رده‌وامه.
ئێستا له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕێگه‌ی كۆڕێ – شه‌قڵاوه – قه‌ندیل دا، كاره‌كانی سایدێكی به ته‌واوه‌تی كۆتایی هاتووه و به گوژمه‌ی ٩٠ ملیار دیناری عێراقی به چڕی كار له ڕۆنانی ده‌كرێت و بڕیاره به‌ر له واده‌ی ته‌واوبوون و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كان به‌یه‌كجاری ته‌واوبكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
هه‌ر له پێناو سه‌لامه‌تی گیان و ماڵی هاووڵاتیانی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی ڕۆنانی ڕێگه‌ی ئێتیت – باعه‌درێی له سنووری پارێزگای دهۆك داوه و به خێرایه‌كی به‌رچاو جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزریی ڕۆنانی ڕێگه‌ی ئێتیت – باعه‌درێ، مه‌وداكه‌ی بیست و شه‌ش كیلۆمه‌تره و به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه قۆناغی یه‌كه‌می له كۆتایی كاره‌كانیدایه و ئێستا ڕشتانه‌ش كار له ته‌واوكردنی هه‌ردوو قۆناغه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م ده‌كرێت و بڕیاره به‌ر له ماوه‌ی ته‌واوبوونی كاره‌كانی به‌یه‌كجاری جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌ویشیان به كوالێتی به‌رز و شێوازی سه‌رده‌میانه بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا نزیك به ٨٠%ی كۆی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزریی ڕۆنانی ڕێگه‌ی ئێتیت – باعه‌ردێ، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی خزمه‌تگوزارییه، كه شاری دهۆك به ناحیه‌ی باعه‌درێوه ده‌به‌ستێته‌وه، به گوژمه‌ی سه‌د و سی و پێنج ملیار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له پڕۆژه‌كه‌دا ده ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاس هه‌نه.
ساڵانێكه حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان ڕشتانه كاری له پته‌وكردن و ژێرخانی ڕێگه‌وبان كردووه، به جۆرێك چه‌ندان ڕێگه‌ی نێوان شاره‌كانی كردووه به‌دووساید و كار له چه‌ندان ڕێگه‌یدیكه‌ی نوێش ده‌كرێت، ته‌واوبوونی ئه‌و دوو پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه ستراتیژییه‌ش هه‌رێمی كوردستان له بواری ڕێگه‌وباندا ده‌باته قۆناغێكی پێشكه‌تووی هاتوچۆدا، كه جیا له ئاسانكاری هاتوچۆی هاووڵاتیان به ڕێگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و كورتكردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان شاره‌كان و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی بازرگانی، هۆكارێكیشن له بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری و به جوڵه خستنی زیادتری بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان.

