رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر : یەکەمین فیستیڤاڵی رۆژانی رەمەزانی اربیل ستریت بازار کرایەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی گروپی جیهان و ئەندامانی ژووری بازرگانی هەولێرو ژمارەیەک لە پیاوانی کار، یەکەمین فیستیڤاڵی رۆژانی رەمەزانی ( اربیل ستریت بازاری ) کردەوە

ئامانج لەم فیستیڤاڵە رەخساندنی هەلی كارە بۆ كاسبكاران و دروستكردنی كەشێكی خێزانیە بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان…
ئەم فیستیڤاڵە زیاتر لە 50 دوکان خێمە لە خۆی دەگرێ کە بەبێ بەرامبەر بۆ کاسبکاران تەرخان کراوە..

زۆربەی بەرهەمەکانی ئەم فێستیڤاڵە کەرەسەو خواردەمەنی خۆماڵی، کوردەوارییەکان و کارە دەستییەکانە و چەندین بابەتی دیکە لەخۆ دەگرێت، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ فرۆش و بازاڕکردنی کاسبکاران، لە هەمان کاتدا بووەتە مایەی دڵخۆشی ئەوانەی دەرفەتی کاریان بۆ ڕەخساوە.

پارێزگاری هەولێر، یەکە یەکەی بەشداربووانی بازارەکەی بەسەرکردەوەو دەستخۆشی و بەردەوامی بۆ خواستن ..