ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگای جووتسایدی کەسنەزان-گۆمەسپان دەکاتەوە کە ١٠ مانگ زووتر لە وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو کراوە.
ساڵی ڕابردوو لە 14-03-2025 بەردی بناغەی پڕۆژەکی ڕێگای جووتسایدی کەسنەزان-گۆمەسپان دانرا و بڕیار بوو کۆتایی ساڵی 2026 تەواو بکرێت، بەڵام 10 مانگ زووتر کارەکانی کۆتاییان هات.
پڕۆژەکە، درێژییەکەی 16 کیلۆمەترە، لەگەڵ 8 کیلۆمەتر ڕێگای خزمەتگوزاری؛ پانی هەر سایدێکی 10 مەتر و 75 سانتیمەترە، کە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ و سەرمایەداری نیشتمانی، خالید خۆشناو جێبەجێ کراوە و شاری هەولێر بە چوارڕیانی دەربەندی گۆمەسپان دەبەستێتەوە.

