رۆژنامەی ھەولێر

شاندێکی باڵای دەوڵەتی بەحرێن گەیشتنە هەولێر

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026.2.23، ئومید خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیی لە شاندێكی باڵای وڵاتی بەحرێن كرد بە سەرۆكایەتی ئەیمەن بن توفیق ئەلموئەیەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای وەرزش و لاوانی وڵاتی بەحرێن.

سەردانەکەی شاندی میوان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی بەحرێنە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان.

واش چاوەڕوان دەكرێت شاندی میوان ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.