ئەمرۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: “سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی 3 ئامێری گەورە و گرنگی پزیشکی بە گوژمەی زیاتر لە 5,100,000,000 (پێنج ملیار و سەد ملیۆن) دینار”.
ئامێرەکان پێکهاتوون لە دوو ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە و ئامێرێکی تیشکی ڕەنین (MRI). بڕیارە ئامێرەکانی شکاندنی بەردی گورچیلە لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک و نەخۆشخانەی گوڵان لە قەزای ئاکرێ دابنرێن، ئامێری ڕەنینەکەش بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و ئاسانکاری کاری پزیشکان تەرخان دەکرێت.
د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند: “ئەم ئامێرانە دەبنە هۆی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە چەند ساڵێکە لە کەرتی تەندروستی ناوچەکەدا هەبووە، بەمەش ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری دەچێتە قۆناغێکی باشترەوه.

