ئەمرۆ دووشەممە 2026.2.23، لە ژێر چاودێری ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی و كاروان عارف، قائیمقامی ناوەندی بەوەكالەت و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و دلشاد هیرانی، بەڕیوەبەری فەرمانگی ژینگە و بەرێوەبەرانی چاودێری بازرگانی و دانەوێلەی هەولێر و سەندیکای کرێکاران و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی حزبی و ئیداری و حكومی، بە بۆنەی رۆژی ژینگەی هەولێر، لە ژێری ناونیشانی ” با هەموومان ژینگەپارێزبین و خۆمان لە مەترسیەكانی بەكارهێنانی نایلۆن بەدووربگرین ” فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە هەماهەنگی “ڕێكخراوی گرین یارد” و بە هاماهەنگی “سەندیکای کرێکارانی کشتوکاڵ” و “خۆراكی لقی هەولێری كرێكاران” لە هۆڵی میدیا بە دابەشكردنی 10 هەزار كیسەی پەڕۆ بەسەر نانەواخانە و سەمونخانەكان “پرۆژەی کیسەی ژینگەدۆستی” ڕاگەیاندن.
لە رێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و سەندیكای كشتوكاڵ و كرێكاران، باسی له بایهخ و گرنگی پڕۆژەكە كرد، كه دهتوانێ وهك بابهتێكی ههمیشهیی له پێناو بهرژهوهندی گشتی هاوڵاتیان دابێت بۆ پاراستن و پاكوخاوێنی ژینگهی شاری ههولێر. هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە بابەتی ژینگە پارێزی یەکێکە لە ئەولەویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەرکی هەموو لایەكمانە ببینە بەشێک لە پاراستن و پارێزگاریكردن لە ژینگەی شارەكەمان و ولاتەكەمان.
پاشان تیشكی خستەسەر هەموو ئەو هەنگاو و پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیانەدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، به پشتگیریی ڕاستهوخۆی رێزدار” مهسرور بارزانی “سهرۆكی حكومهت لە پێناو پاكی ژینگە ئەنجامیداون لەوانەش پرۆژەی ڕووناكی و پشتێنهی سهوزایی و ئیجرائات وەرگرتن لە پاڵاوگەكان، كه رهنگدانهوهی زۆری ئهرێنی هەبووە بهسهر شاری پاكبوونەوەی ژیگەی.
پارێزگاری ههولێر، داواشی له ئامادەبووان كرد، كه بابهتی ژینگه پارێزی وهكو بابهتێكی ئاینی و مۆڕالی گشتیی مامهڵهی لهگهڵدا بكهن، چونكه راستهوخۆ پهیوهسته به تهندورستیی و ژیانی ههر تاكێك له ئێمه.
جێگەی باسە، لە پێناو پاک و خاوێنی ژینگەی شارەکەمان وەك بابەتێکی کەلتووری، و بەئامانجی ئەوەی تێیدا سەرجەم تاکەکان بەشداربن، ڕۆژی 22ی شوباتی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی ژینگەی شاری هەولێر دەستنیشان كراوە.

