شیڤان شێرزاد
بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و چیا هەرکی، یاریدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە پەرلەمانتار و پیاوانی ئاینی و بەرپرسان و شارەزایان لە بواری ئایین، لە ڕێورەسمێکدا لە مزگەوتی حاجی یەحیا، دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا، کۆتایی بە پازدەهەمین خولی خوێندنەوە و لە بەرکردنی قورئانی پیرۆز هێنا و بڕوانامەی خولەکە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.
جێگەی باسە، ساڵانە پێشبڕکێیەکی تایبەت بە قورئان خوێندن لە دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا بە بەشداری 100 قوتابی بەڕێوەدەچێت و لە نێویشیاندا 60 قوتابی دەبن بە خاوەنی خەڵات لە ئاستە جیاوازەکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزدا.

