سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەی و ڕایگەیاند، لەم خەمە گەورەیەدا هاوبەشی خەم و پەژارەی هەموویانین.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی برای بەڕێز جەنابی عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و بنەماڵەی عەللاق دەکەین بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مونعیم عەللاق)ـی برایان، و لەم خەمە گەورەیەدا هاوبەشی خەم و پەژارەی هەموویانین.
لە خوای مەزن دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی فراوانی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
نێجیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

