دەشتی ئیسماعیل
ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان، ئامارو داتای دادگای پێداچوونهوهی ههرێم و دادگاكانی تێههڵچوونهوهی ههولێر و سلێمانی و دهۆك و كهركوك/گهرمیانـى بۆ ساڵی ٢٠٢٥بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 61 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان کراون، لە بەرانبەریشدا نزیکەی 16 هەزار خێزان هەڵوەشاونەتەوە، بەروارد بە ساڵی پێشتر، حاڵەتەکانی لێک جیابوونەوە لە هەولێر زیادی کردووە و لە سلێمانییش ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە.
بەپێی ئەو ئامارە فەرمییانەی لە دادگاکان بلاوکراونەتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ مەترسیدارن، لە ماوەی یەک ساڵدا 133 هەزار و 936 مامەڵەی جۆراوجۆر لە دادگاکانی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک/ گەرمیان) ئەنجام دراون، کە دیارترینیان دۆسییەکانی مارەبڕین و لێکجیابوونەوەن.
بە پێی داتاکانی ئەنجوومەنی دادوەری بێت لە ساڵی ڕابردوو پڕۆسەی هاوسەرگیری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئامارەکان بەم شێوەیەن:
لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان:
ئاماری مارەبڕین: 61 هەزار و 328
تەڵاق و لێک جیابوونەوە: 15 هەزار و 826
ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیری لە پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر:
مارەبڕین لە ساڵی 2024: 17 هەزار و 591
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 19 هەزار و 620
2029 گرێبەست زیادی کردووە
پارێزگای سلێمانی:
مارەبڕین لە ساڵی 2024: 18 هەزار و 522
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 25 هەزار و 687
7116 گرێبەست زیادی کردووە
پارێزگای دهۆک:
مارەبڕین لە ساڵی 2024: 12 هەزار و 199
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 12 هەزار و 955
756 گرێبەست زیادی کردووە
پارێزگای کەرکووک/ گەرمیان:
مارەبڕین لە ساڵی 2024: 2 هەزار و 706
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 3 هەزار و 66
360 گرێبەست زیادی کردووە
ئاماری تەڵاق و لێک جیابوونەوە لە پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر:
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2024: 3 هەزار و 878
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2025: 7 هەزار و 113
3235 حاڵەت زیادی کردووە
پارێزگای سلێمانی:
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2024: 5 هەزار و 745
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2025: 5 هەزار و 369
376 حاڵەت کەمی کردووە
پارێزگای دهۆک:
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2024: 2 هەزار و 33
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2025: 2 هەزار و 354
321 حاڵەت زیادی کردووە
پارێزگای کەرکووک/ گەرمیان:
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2024: 728
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2025: 990
262 حاڵەت زیادی کردووە
لە کۆتایدا ئاماژە بە ئاماری (رێپێدان بە ژنهێنانی دووەم) کراوە. لە ساڵی ڕابردوودا 107 کەس ڕێگەیان پێدراوە هاوسەرگیری دووەم بکەن، زۆرترین ڕێپێدانیش لە پارێزگای هەولێر بووە کە 42 حاڵەت بووە، سلێمانی 39 حاڵەت و دهۆک 26 حاڵەت، لە ناوچەی کەرکووک و گەرمیانیش هیچ ڕێپێدانێک بۆ ژنهێنانی دووەم نەبووە.

