ئەمرۆ یه‌كشەممە رێکەوتی 22.2.2026 بە ئامادەبوونی فازل میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی ( پ د ك ) و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێرو کونسلگەرو دبلۆماتکارانی وڵاتان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی، نوسینگەی راوێژکاریی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پرۆژە زانستیەکانی زمان، ئەدەب و کەلتووری کوردی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک، لە مەراسیمێکدا حەوت پرۆژەی ستراتیژی بۆ گەشەپێدان و پێناسەکردنی زمانی کوردی راگەیاند…
له سیمینارێكدا دكتۆر فریاد فازیل، راوێژكار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پرۆژه‌كه‌ی راگه‌یاندو برگه به‌برگه‌ی خاله‌كانی شیكرده‌وه، تێدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستیه كرده‌وه، كه‌وا سروشتی هه‌ر زمانێك پرۆسەیەکی چڕوپڕی فێربوونه، زمانی كوردیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌جیهانی بكرێ پێویسته كاری وردی ئه‌رشیفی وعه‌قلانیه‌تی و ته‌كنۆلۆژی له‌سه‌ر بكرێ .
دكتۆر فریاد فازیل، روونی كرده‌وه، كه له‌و پرۆژه ستراتیژیه‌دا زمانی كوردیان به زمانه‌كانی ئه‌وروپی و چینی و كۆری و زمانی دیكه‌ی زیندووی جیهانی ئاشنا كردووه، هاوكات له رووی گرامه‌رو سینتاكس و مۆرفۆلۆجی وردی زمانه‌وانی كاریان له‌سه‌ر زیاتر له 30000 سی هه‌زار وشه‌ی كوردی كردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له رێگه‌ی ئه‌پلكه‌یشنێكی زانستی كاری پرۆگرامسازی بۆ نه‌خشێندراوه، ئه‌وش له پێناو ئه‌وه‌ی زمانی زگماكی كوردی بە ئاسانترین شێوە فێر بكرێ و وه‌ربگیرێ و پارێزراو بێت .
داواشی كرد كه‌وا وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا به‌جیدی له قوتابخانه‌و زانکۆکان سوودی لێ وەربگرن و له داموده‌زگا ئه‌كادیمی و فه‌رمیه‌كان بخرێته به‌رنامه‌ی كار.
له كۆتایشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له كتێبی فێركاری ئه‌لف و بێ كوردی و رسته‌سازی و ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی كوردی به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا.

