رۆژنامەی ھەولێر

زانکۆی سەڵاحەدین لە ڕیزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر ڕایگەیاند، لە نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکاندا، بەپێی بەرهەمە توێژینەوەییەکان، ئاماژەپێکردن و کاریگەریی دەرچووەکان، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.

سامان عەبدوڵڵلا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، زانکۆی سەلاحەدین پلەی یەکەمی لە ڕیزبەندی بەرهەمە توێژینەوەییەکان، ئاماژەپێکردن (Citation) لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان بەدەستهێنا.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ڕیزبەندییەکە لەسەر بنەمای بەرهەمە توێژینەوەییەکان، ئاماژەپێکردن (Citation) و کاریگەریی دەرچووەکان (Alumni) بووە