ئەمشەو هەینی 20.2.2026 بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان و کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو ژمارەیەکی تر لە سەرۆکی زانکۆکان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی، لە ڕێورەسمێکدا لە پارکی پێشمەرگەی شارى هەولێر، وەک ساڵان ئاسا، فێستیڤاڵى شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزانى کرایەوە .
ئەم فیستیڤاڵە تایبەتە بەخواردنی کوردەواری، کاری دەستی و چالاکی هونەری و کارى دیکەى جۆرا و جۆر ، کە دەرفەتی کار بۆ ژمارەکی زۆر لە چین و تویژەکان دەرەخسێنێ و هاوڵاتیانیش چێژ لە خواردن و کارە دەستیەکان و هونەریەکان دەبینن…
ڤیستیڤاڵەکە تاکۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت .

