ئەمشەو هەینی 20.2.2026 دکتۆر کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و دکتۆر عەرەفات نوێنەری بارەگای بارزانی، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی کرد، کە بریتی بوون لە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی دەعوە بە سەرۆکایەتی د. عباس البياتي گەیشتنە هەولێری پایتەخت، شاندەکە پێکهاتبوون لە ( د. عباس البیاتی و حسن السنيدو د. كمال الساعدي و صادق البهادلي و د. عامر الخازعي و د. أحمد المبرقع).
لە دیدارێکی کورتدا توندو تۆڵ کردنی پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دووپاتکرایەوە …
بریارە سبەی شاندی باڵای حزبی دەعوەی عێراق، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە ساز بکەن و زنجیرەیەک دیدارو کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن .

