ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 19.2.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو د. عبدالحكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت و هێمن قادر جێگری پارێزگار، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به لێژنەی پاراستن و رێكخستنی ژینگەی هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا به‌رێوه‌چوو.
پارێزگاری هه‌ولێر، باسی له بایه‌خ و گرنگی پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كرد، كه ده‌توانێ وه‌كو بابه‌تێكی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام بریاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان بدات و رێوشوێنی یاسایی ده‌رهه‌ق هه‌ر كارێكی نایاسایی وه‌ربگرێت.
هاوكات وه‌ك باكگراوندی ئه‌و كارانه‌ی له هه‌ولێر هه‌نگاوی كرداره‌كی بۆ نراوه، ئاماژه‌ی به كاریگه‌ری و خاڵه ئه‌رێنیه‌كانی پرۆژه‌ی رووناكی دا، واته پاكبوونه‌وه‌ی ژینگه و كوالێتیی هه‌وای شاری هه‌ولێر، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پیسبوون و تێكچوونی كوالێتیی هه‌وای شاری هه‌ولێر، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری موه‌لیده‌ی كاره‌با ئه‌هلیه‌كان بوو، كه به نموونه تاكیدی له‌سه‌ر راپۆرتی دوو رێكخراوی ژینگه پارێزی جیهانیدا، كه پێچه‌وانه‌ی پێشتر، هه‌ولێریان له لیستی نه‌رێنی ژینگه‌یی ده‌رهێنابوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر وه‌كو به‌شێك له ماسته‌رپلانی په‌سه‌ندكراوی هه‌ولێر كرد، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر ئه‌رێنی به‌سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌بێت وه‌ك به‌ربه‌ستێكی سروشتیی ژینگه‌یی گرنگ كار ده‌كات، كه هه‌وای هه‌ڵگری پیسكه‌ر و تۆز بۆ ناو شار كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كه به پشتگیریی ڕاسته‌وخۆی رێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر، داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شدابووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد، كه بابه‌تی ژینگه پارێزی وه‌كو بابه‌تێكی ئاینی و مۆڕالی گشتی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن چونكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ته‌ندورستی هه‌ر تاكێك له ئێمه.
دواتر د. عبدالحكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، رایگه‌یاند كه‌وا لێژنەی پاراستن و رێكخستنی ژینگەی هه‌ولێر، به‌سه‌رپه‌رشتی خودی پارێزگار ده‌بێت، هاوكات په‌نجه‌ی خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه‌و تاكیدی له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه كرده‌وه كه رێكخستنه‌وه‌ی بریارو رێنماییه ژینگه‌ییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. پێویسته به‌جیدی ئیجرائات ده‌رهه‌ق به كه‌موكوڕی پرسه ژینگه‌یه‌كان وه‌ربگێرێ و بریاره‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه‌وا ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر یه‌كێكه له باشترین داموده‌زگاكانی هه‌رێم و له‌مه‌و دواش رۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت، ئه‌و كاره‌ش ته‌نها به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت .
پارێزگاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر وته‌كانی سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، روونكردنه‌وه‌ی پێویستی به نمونه‌و به‌ڵگه‌ی دیار خسته روو، جه‌ختی كرده‌وه، كه پێویسته له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان، به رووكه‌شی تیماری كێشه‌كان بكرێ .
له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵی په‌یوه‌ندار ئاڵوگۆر كران و بەپێی داتا ژینگەیه‌كان به پێویست زانرا هه‌نگاوی كرداره‌كی بنرێ و بە دواداچوون و پشکنین بۆ پرۆژەكان بكرێ و سزا و پێبژاردن بۆ هه‌ر كه‌م و كوڕیه‌ك وه‌ربگیرێ .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌لێك بریار له پێناو پاقژی ژینگه وه‌رگیران به‌تایبه‌ت ئه‌و خاڵانه‌ی تایبه‌تن به پاڵاوگه نایاساییه‌كان و كارگه‌ی قیرو كارگه‌ی هه‌ڵمی خه‌بات و گۆرینی ره‌گه‌زی زه‌وی سه‌وزایی.
له كۆتاییدا به داتاشۆ راپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی داتا ژینگه‌یه‌كانی شاری هه‌ولێرو ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی به دی هاتوون له بابه‌تی پاقژی ژینگه‌و پرسی ته‌ندورستی و مه‌سه‌له‌ی زبل و خاشاك و برگه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه خرانه روو.
شایه‌نی باسه لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەک ڕاوێژكار و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌رێوه‌به‌رە گشتیەکان و نوێنەری وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندارەکان نئامادە بوون .

