رۆژنامەی ھەولێر

هاتوچۆكردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ وڵاتی ئێران رادەگیرێت

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هاتوچۆكردنی هاووڵاتییان و گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ وڵاتی ئێران رابگیرێت.

راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەكی ئاراستەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەروەها هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقى كردووە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن”.

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە “بە مەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبارەکان و جێبەجێکردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لە رێکەوتی 1/3/2026 بە دواوە هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشتکردن بۆ وڵاتی ئیران ڕادەگیرێت”.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەشداوە “لە کاتی رێکخستن و دووبارە هاتوچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە، ئاگاداری گەشتیاران دەکەینەوە”