رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا كۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی فیدراڵ و هەرێم تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز لە عێراق لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و قەوارە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. حکوومەتێک بێت کە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی عێراق بکات.

هەروەها جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەیەکی بەهێز و سەرتاسەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.