سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیوای خواست مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و بەخشندەیی بێت بۆ هەمووان.
دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەت بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان:-
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی و بەخشندەیی بێت.
لە خودای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
17 شوبات 2026

