رۆژنامەی ھەولێر

مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی و لە دایك بوونی ئيمپراتۆری ژاپۆن بەڕێوەچوو

بە بەشداری نوێنەری سەرۆک بارزانی و جێگرانی سەرۆکی هەرێم و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک وەزیرو بەرپرسانی حیزبی و حکومی و باڵیۆزی ژاپۆن و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی باڵا و دیپلۆماتکارو وەبەرهێنەر و پیاوانی کار، لەهەولێری پایتەخت مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی و لەدایک بوونی ئيمپراتۆری ژاپۆن بەڕێوەچوو…….

پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە دایکبوونی ئیمپڕاتۆری ژاپۆن، هیوای سەرکەوتن و ئاشتی بەردەوامی بۆ گەل و وڵاتی ژاپۆن خواست و ئاماژەی بەوەدا كە ژاپۆن بۆ هەرێمی كوردستان ولاتێکی گرنگە و جەختی لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كردەوە.