ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە: لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دروستکردنی شەربەتی ماڵان و بەبازاڕکردنی لەلایەن بازرگانانەوە قەدەغەیە. بۆ ئەم مەبەستە هۆبەی چاودێریی تەندروستی چەند ڕێنماییەکی تایبەتی دەرکرد:
1-پێویستە چێشتخانە و خواردنگەکان پابەندی ئادابە گشتییەکان و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
2- دەبێت هەموو جۆرە شیرینییەک لە بازاڕەکاندا بە نایلۆنی شەفاف و پاک داپۆشرێت.
3- فرۆشتنی شەربەتی خۆماڵی تەنها لەو ساردەمەنیانەدا ڕێگەپێدراوە کە مۆڵەتی تەندروستییان هەیە.
4- داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین لەو شوێنانە کاڵا نەکڕن کە پابەندی ڕێنماییەکان نین.
5- هەر شوێنێک سەرپێچی بکات، کاڵاکانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەی ڕووبەڕووی سزای یاسایی و دارایی دەبێتەوە.

