بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولیر، ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16 و چیا هەرکی، جێگری برپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کادیرانی سنووری لقی16 بەڕێوەچوو.
تێیدا، تیشک خرایەسەر پێگەی گرنگ و مێژووی و بەرپرسیاریەتی پارتی، لە پاراستن و ڕووبەڕو بوونەوەی مەترسی و ئاڵگناریەکان لەسەر کوردستان، بۆیە لەژێر سایەو ڕێنوێنیەکانی” ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی” کادیران و ھەڤاڵان شەو ڕۆژبخەنە سەریەک بۆ خزمەتی خەڵک لەسنوورەکانیان، چونکە لەبنەرەتدا ئەرکی سەرشانی پارتی پارێزبەندی کوردستانی و نەتەوەییە، ئەم ڕاستیە ھەموو دونیا دەزانێت، بۆیە ھەڤاڵان وکادیرانی پارتی پەیڕەوی فەلسەفەو ڕێبازی پیرۆزی بارزانین، کەڕێبازی ئازادی و بۆ ھەمووان و خەباتی بەردەوامی بزوتنەوەی رزگاری و بەرگری نیشتمانی و داکۆکیکاری راستەقینەی مافەکانی میللەتەکەمانە .
لەبەشێکی تر دا باس لەپڕۆسەی هەڵبژاردن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێی کوردستان کرا و پارتی هەمیشە ڕێزی لەئیرادە و دەنگی خەڵک گرتووە، وەک جەنابی “سەرۆک بارزانی” بەردەوام تەئکیدی لەڕێزگرتن لەئیرادەی خەڵک و لەبەرچاوگرتنی قەبارە و سەنگی هەر لایەنێک کردۆتەوە، پارتی هەمیشە کۆکەرەوە و هاندەری بەیەکەوەبون و یەکڕیزی بووە.
لەتەوەرێکی تردا، ئاماژە بەوەکرا لەپڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و دیاریکردنی بەرکەوتەی هەرلایەنێک کرد و تەئکیدیمان کردەوە،_کە بۆپارتی سازان و تەوافوق گرنگە نەک پلە و پۆست، دەربارەی سەرۆک کۆمار جەنابی سەرۆک بەردەوام تەئکید دەکاتەوە کەپۆستی سەرۆک کۆمار ئیستیحقاقی کوردە و دەبێ لەناولایەنە سیاسیە کوردستانیەکان، میکانیزمێک دیاریبکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە.

