بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە 40 تاوانی دزیکردنیان لەنێو شاری هەولێر ئەنجامداوە و زیانیان بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان گەیاندووە.
ڕۆژی شەممە 14ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە گەڕەکە جیاوازەکانی شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە بەدواداچوون کرا و توانیویانە ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ج. ئـ. ن) و (ع. ح. د) دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباران شەوانە لە کۆڵانەکانی شاری هەولێر گەڕاون و جامی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان شکاندووە کە لەبەردەم ماڵەکان راگیراون، هەروەها بڕێکی زۆر پارە، چەک و کەلوپەلی جۆراوجۆریان بردووە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانی کردووە کە هەمیشە هاوکارن لە پێدانی زانیاری بە هێزە ئەمنییەکان

