وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كردەوە “ڕۆژی شەممەی داهاتوو رێكەوتی 14/2/2026 مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت”.
هەروەها رایگەیاند “هاوکات هەر لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای (1/7/2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.

