ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦ له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و هیروشی سوزوكی، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی ئاژانسی هاوكاریی جایكای ژاپۆنی و موسلیم قازی، به‌رپرسی ڕێكخراوی هابیتات له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕیۆسكێ تیراۆوكا، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هابیتات له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك شاره‌وانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی نه‌خشه‌دانانی كه‌له‌پوور و نیشته‌جێكردنی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی هه‌نگاوی ته‌واوكاری بۆ جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر(٢٠٥٠) له ده‌روبه‌ری قه‌ڵای هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و خۆشحاڵی خۆی به ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه گرنگه بۆ شاری هه‌ولێر ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی نوێ و گرنگ بۆ ته‌واوكردن و باشتر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی هه‌مواركراوی شاری هه‌ولێر(٢٠٥٠) ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و پڕۆژه‌یه به هاوكاریی ئاژانسی جایكا و ڕێكخراوی هابیتات جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و پڕۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی ڕوانگه و بایه‌خدانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و پاراستنی ئه‌و میراته كولتوورییه‌ی كه شاری هه‌ولێر پێی ده‌وڵه‌مه‌نده. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌م پڕۆژه‌یه له ماوه‌ی مانگی داهاتوو تا كۆتایی ساڵ كاری تێدا ده‌كرێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سوپاسی ئاژانسی جایكا و ڕێكخراوی هابیتاتی كرد بۆ كاركردن له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندداره‌كان كار له پڕۆژه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێریش، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد پڕۆژه‌ی هه‌مواری ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر كاره‌كانی زۆر به باشی جێبه‌جێ كرا و ئێستاش له قۆناغی په‌سه‌ندكردندایه. ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ شاری هه‌ولێر كرد كه ده‌بێته هۆی پاراستنی میراتی كولتووری و كه‌له‌پوور و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی سێكته‌ری گه‌شتوگوزاریش ده‌بێت كه پڕۆژه‌كه به‌شێكه له ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر بۆ ساڵی (٢٠٥٠) كه له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌و ماسته‌رپلانه هه‌مواركراوه‌ته‌وه.

