ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، تیکتۆکچی (عەلی مام بەکر) دەستگیر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە 11ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تیکتۆکچی (عەلی مام بەکر) ـیان دەستگیر کردووە
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی، ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تێکدانی بەها کۆمەڵاتییەکان بووە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی ناڕەزایی هاووڵاتییانی لێ کەوتبووەوە.

