رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد و جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی شوبات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەسەن محەمەد ئەلزەمان، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە عوسمان ئەلداوود، کونسولی گشتیی کوەیت لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی کوەیت سڵاو و ڕێزی میر و جێنشینی کوەیتی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پێویستیی پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کران.