ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11-2-2026، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه برادۆستییه‌ی كه بڵاوكرایه‌وه له ریزی سوپای رووسیا كوژراوه ده‌ركه‌وت هه‌واڵه‌كه راست نییه و له ژیاندا ماوه، ئه‌وه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌یه‌كه‌یه..
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگەی نوێنەرایەتی عێراق و هه‌رێمی کوردستان لە رووسیا بە دۆکیۆمێنت هەواڵی کوژرانی گەنجێکی برادۆستیمان پێ گەیشت و تەنانەت ڕاپۆرتی فەرمی کوژرانیشیان بۆ ناردین و ئێمەش خێزانەکەیمان لێ ئاگادار کردەوە و هەوڵه‌كانمان بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی چڕ کرده‌وه.
دوای به‌دواداچوونی ورد له كه‌یسه‌كه دەرکەوت بابەتەکە بە ناراستی گەیشتۆتە دەست ئێمەو لە دوو ڕۆژی ڕابردوو گەنجەکە بە تەلەفون لەگەڵ کەس و کاری قسەی کردووە.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئه‌وه‌ش هاتووه: لەگەڵ ئەوەی بە نسبەت ئێمە زیندوومانی ئه‌و لاوه هەواڵێكی خۆشە، بەڵام کار لەسەر ئەوە دەکەین دۆکیۆمێنتی دروست لەبارەی زیندوومانی پەیدا بکەین و لەئەنجام ئاگادارتان دەکەینەوە.
جێی باسه، مەتین عبدالوهاب ئەوگەنجەی سیدەکان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵی کوژرانی لە رووسیا بڵاو کرایەوە و دواتر پرسەی بۆ دانرا، شه‌وی رابردوو له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به باوكییه‌وه كردووه .

