فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك روونكردنەوە لەبارەی دەنگۆی هەڵهاتنی دەستگیركراوێك لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شارەكەیان بڵاو دەكاتەوە.
پۆلیسی كەركووك لە راگەیەنراوێكدا رایدەگەیەنێت: دەنگۆی هەڵهاتنی دەستگیركراوێك لە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری كەكووك دوورە لە راستییەوە.
پۆلیسی كەركووك داوا لە سەرجەم میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەكات هەواڵەكان بە راست و دروستی بڵاو بكەنەوە و خۆیان بەدوور بگرن لە هەواڵی فەیك و ناڕاست و بێ سەرچاوە.

