رۆژنامەی ھەولێر

وەزیری تەندروستی ئیماڕات پێشوازی لە وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی شارەزایی دوولایەنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیماڕات.

بەڕێز (د. أحمد بن علي الصايغ) وەزیری تەندروستی ئیماڕاتی عەرەبی یەکگرتوو پێشوازی لە بەڕێزان (د. سامان به‌رزنجی) وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی باڵای یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا پەیوەندی هەردولا لەژێر چەتری ڕێکەوتنامە هەردوو حکومەت و پتەوکردن و هەماهەنگی کردن لەبواری تەندروستی و سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئیماڕات و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی بواری پزیشکی و تەندروستی و چەندین پڕۆژە و بەرنامە و پڕۆگرامی ستراتیجی بەووردی گفتوگۆ کرا. بەڕێزیان ئامادەیی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگی دامودەزگا تەندروستیەکانی ئیماڕاتی دەربڕی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە بوار و پسپۆڕیە جیاوەزەکان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونی پێشخستنی سیستەمی تەندروستی و خزمەتگوزاری دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی و لایەنی پاڵپشتی و دەزگاکانی خێرخوازی و شارەزایی بواری تەکنەلۆجیای نوێ و سیستەمەکانی بەڕێوەبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و هاندانی وەبەرهێنەران بۆ بەرەپێشبردنی زیاتری سێکتەری تەندروستی لە هەڕێمی کوردستان.

بەڕێز وەزیری تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی و ستایشی پەیوەندی دۆستانەی وڵاتی ئیماڕاتی کرد لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەبواری تەندروستی، سوپاس و خۆشحاڵی بۆ ئەو پێشوازیە دەربڕی بۆ دانانی پێگە و ئۆفیسی فەرمی وەزارەتی تەندروستی لە پێشانگای نێودەوڵەتی تەندروستی دوبەی و بەشداربوونی کارای شاندی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە کۆبوونەوەی کۆنفڕانسی سەرکردایەتی تەندروستی نێودەوڵەتی، ستایشی بەردەوام هاتنی تیمەکانی پزیشکی و دامودەزگاکانی خێرخوازی ئیماڕات کرد کە پاڵپشتی و هاوکاری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان یان کردووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دروستکردن و دابینکردنی پێداویستیەکانی دەزگاکانی تەندروستی لە ڕابردوو و ئێستادا بەتایبەتی سوپاسی کونسڵگەری گشتی ئیماڕات لە هەرێم و مانگی سوری ئیماڕاتی و دەزگای نوڕ دوبەیکرد، هیوای بەردەوامی و پتەوی زیاتری پەیوەندیەکانی خواست. لای خۆیەوە بەڕێز وەزیری تەندروستی ئیماڕات خۆشحاڵی و سوپاسی سەردانی شاندەکەی کرد و بەڵێنی هاوکاری و پاڵپشتی خۆیانی دووپاتکردەوە.