سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی نووسەر، لێکۆڵەر و نیشتمانپەروەری ناسراوی کورد، “محەمەد ئەمین بۆزارسلان” کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: “بۆ کۆچی دوایی نووسەر، لێکۆڵەر و نیشتمانپەروەری هێژا محەمەد ئەمین بۆزارسلان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی و هەموو ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.”
هەروەها نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵی کاریگەری محەمەد ئەمین بۆزارسلان کرد لە خزمەتکردنی فەرهەنگی کوردی و گوتی: “محەمەد ئەمین بۆزارسلان بە خزمەت و بەرهەمە بەنرخەکانی، ڕۆڵێکی گەورەی لە پاراستن و پێشخستنی زمان و وێژەی کوردیدا گێڕا، شوێنەواری ئەو هەمیشە لە یادماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.”
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بێت و سەبووری و دڵنەوایی بۆ بنەماڵە و دۆستانی بخوازێت

