سەرۆك مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی لە سووریا (ئەنەكەسە) كرد و لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی سووریا و پرسی یەكڕیزیی نێو ماڵی كوردییان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە 9ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبوویەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردییەكان لە قۆناغەكانی داهاتوو. هەروەها جەخت لە دانوساندن و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.

