دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026.2.9، بە ئامادەبوونى فازڵ میرانى، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسیی پارتی و هوشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیر و ڕاوێژكاری سەرۆكی هەرێم و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و كونسڵ و نێردە و دبلۆماتکارانی وڵاتان، ڕێوڕه‌سمی یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو، كه له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیى ئەو وڵاتە له هه‌ولێر ڕێكخرابوو.
لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وێڕاى پیرۆزبایی، جەخت لە بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشخستنی زیاترى بواركانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرایەوە.

