ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9.2.2026 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، مامۆستا لوقمان سه‌عید بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر، سابیر حه‌مه‌د کانەبی بەڕێوەبەری پەروەردەیی دەشتی هەولێر، نه‌عیمه زوبێر به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌یی پیرمام و هوشیار عه‌بدولواحید مه‌رجان بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان، پێشانگایەکی شێوەکاری و جل و بەرگ و به‌رهه‌می منداڵان، لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێر بۆ 60 باخچەی ساوایان لە هۆڵی باخچەی رۆناکی كرایه‌وه .
له‌و پێشانگایەدا به‌شداربووانی سه‌رجه‌م باخچه‌ی ساوایان به به‌رهه‌مه هه‌مه جۆره‌كانیان سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان راكێشا، هاوكات به‌رهه‌مه‌كانیان گوزارشتی له بیر‌و په‌روه‌رده‌یی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی منداڵان ده‌كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەولێرو مامۆستایان كرد، كه به‌سه‌لیقه‌ی جوانی په‌روه‌رده‌یی توانیویانه منداڵان به وانه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردی گۆش بكه‌ن .

