ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9.2.2026 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیان، پانێڵێک بە ناونیشانی (کاریگەری مێژووی کورد لەسەر هاوکێشە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست) لە لایەن زانکۆی نۆلیج لە کەمپەسی زانکۆ ئه‌نجامدرا.
له‌و پانێله‌دا به‌شداربووان به چه‌ند ناونیشانێكی جیاواز باسیان له ورده‌كاری مێژوویی و سیاسی دۆخی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كورد و كوردستان كرد، له‌و روانگه‌وه‌ی، کەوا کۆمەڵگەی کوردیش وەک کۆمەڵگەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەوتووەتە ژێر هه‌ژموون و کاریگەریی ئه‌و گۆرانكاریانه، هاوكات له روانگه‌ی جیاوازه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر چارەسەر و ڕێکخستنی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كرد، به تایبه‌ت لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە، كه دابەشبوونی کوردستانی لێکەوتەوە لەنێوان وڵاتانی عێراق و ئێران و سووریا و تورکیادا. له‌و كاته‌شه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ کوردەکان بەم دۆخە هەنووکەییە نوێیە قایل نەبوون و چه‌ندین شۆڕش و ڕاپەڕینی کورد له‌و پێناوه‌دا به‌رپابوون و ئێستاش پرۆسه سیاسییه‌كان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری دبلۆماسی هه‌نگاو ده‌نێن .

