ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ـی ٢ـی ٢٠٢٦، هەڤاڵانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک کوردستان کە پێکهاتبوون لە (عیماد تەها) ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و (مەریوان کەمال حوسێن) بەڕێوەبەری ڕادیۆی کەرکووک، لە چەمچەماڵ و بڕی (٥٠٠) پێنچسەد کتێب و سەرچاوەی زانستییان ڕادەستی کتێبخانەی شارەکە کرد.
کتێبەکان، سەرچاوەی گرنگ و هەڵبژێردراون لە بوارەکانی (مێژوو، ئەدەبیات، سیاسەت و فەرهەنگ)، کە بە وردی دیاری کراون بۆ ئەوەی جێگرەوەی ئەو کتێبانە بن کە زیانیان بەرکەوتووە.
جێگەی ئاماژەیە، لافاوەکەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، زیانێکی بەرچاوی بە ژێرخان و ئەرشیفی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ گەیاندبوو.

