ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكيان، سه‌ره‌خۆشيى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خۆيان و خانەواده و کەسوکارە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.
لای خۆیەوە عەلی عەونی سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی و هاوبه‌شييان لە خەم و پرسەکەیاندا، دەربڕی

