پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە دیداری وەبەرهێنانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی جەخت لەبارەی لێكتێگەیشتن و بەرەوپێشوەچوونی كارەكان بەپێی ڕێكکەوتنی هاوبەشی هەدوولا کرایەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە، 8ـی شوبات پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی دیپلۆماسی و کەرتی تایبەت دیداری وەبەرهێنانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودیا بەڕێوەچوو.
لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندی توند و تۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی و باس لە دۆخی ئابووری و زەمینەی گونجاو و دەرفەتی وەبەرهێنانی سەرمایەداران و ئالیەت و هەنگاوەکانی کاری هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودی دووپایکرایەوە.
هاوکات جەخت لەبارەی لێكتێگەیشتن و بەرەوپێشوەچوونی كارەكان بەپێی ڕێكکەوتنی هاوبەشی هەدوولا کرایەوە هەروەها هەموو ئەو زەمینەسازیەش لە تێروانینی ستراتیژی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان هاتۆتە دی

