رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات.

ئەمڕۆ شەممە 7ـی شوبات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت