رۆژنامەی ھەولێر

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ یەکگرتووی ئیسلاميی كوردستان ده‌كات

يادى (٣٢) ساڵه‌ى ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، به‌ گەرمى له‌ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو پيرۆز دەکەم. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە چەسپاندنی کولتووری ئاشتیخوازی، پێکەوەژیان و خەباتی مەدەنی و پەرلەمانيدا هەبووە. بەشداریکردنی کارای لە پرۆسەی سیاسی و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان، مايه‌ى ڕێز و پێزانینن.

لەم یادەدا، جەخت لە تەبایی و پێکەوەکارکردنی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکانمان.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان