کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر تەواو بوونی پرۆسەی چۆڵکردنی باڵەخانە کۆنەکەی له عهنكاوه ڕادەگەیەنێت، ئهمهش دوای زیاتر له چوارده ساڵ بهردهوامی لهو باڵهخانهیه و هاوسۆزی لهگهل خهڵكی عهنكاوه.
ئهوهش هاتووه: بڕیار وایه بەڕێوەبردنی گەرەکەکە رادەستی شارەوانی و خاوەن ماڵەکان بکرێتەوە لە 1 ی شوباتی 2026 بهدواوه .
لای خۆیهوه، کونسوڵخانەی ئەمەریکا سوپاسگوزاری خۆی دەردەبڕێت بۆ قائیمقامی عهنكاوه و ستافەکەی بۆ پشتیوانی پڕ بەهایان بۆ ڕایی كردنی كارهكانی كونسوڵخانه رۆژانه، هاوکاریی ئەوان یارمەتیدەر بوو بۆ گەڕاندنەوەی گەڕەکەکە بۆ دۆخی پێشووی خۆی و ڕێگەخۆشکردن بۆ خێزانەکان تا بگەڕێنەوە .
ئهوهش هاتووه: لە مانگی مایسی 2025 رێككهوتنی چۆڵكردنی باڵهخانهكه واژۆکرا به هەماهەنگی له نێوان کونسوڵخانە و شارەوانیی عهنكاوه.
لە سەر داوای شارۆچکەی عەنکاوە و بەپێی ڕێککەوتنەکە، کونسوڵخانە ژێرخانی کارەبا و هەندێ شتی تریش وەک پەرژینی ئەمنی و دیواری کۆنکرێتی بۆ بەکارهێنانی شارەوانی بەجێدەهێڵێت.
لە 1 ی مانگی شوباتەوە کۆنتڕۆڵی دەروازەی بەرامبەر بەنزینخانەی بابل ڕادەستی شارۆچکەکە دەکرێتەوە و کردنەوەی ڕێگاکانی تریش بەو جۆرە ئەنجام دەدرێن کە لەلایەن شارەوانیەوە دیاریکراون.
ههروهها لە 1 ی مانگی شوبات و ڕۆژانی دواتر، خاوەنی موڵکەکان دەستڕاگەیشتنی تەواوەتیان بۆ موڵک و خانووەکانیان دەبێت.
بەرپرسیارێتی ئاسایشی گەڕەکەکەش ڕادەستی پۆلیس و ئاسایش دەکرێتەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێوشوێنانەی دەبنە مایەی ئەوەی کە خاوەن موڵکەکان دەستیان بە موڵکەکانیان ڕابگات.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا پێزانینی هەیە بۆ چەندین ساڵ لە بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ عەنکاوە و هیوادارە ئەو پەیوەندیە بپارێزین و پەرەی پێبدەین لە داهاتوودا.

