رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدارەکانی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزرووعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا، لەم ڕووەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان کرا.

لای خۆیەوە سوهەیل ئەلمەزرووعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.