سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 3.2.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له کونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن یان برایم، کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا پێشوازی گه‌رمی لێكرا .
له دیدارێكدا کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا، سوپاسی پێزانینی ئاراسته‌ی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌و ئاسانكاریانه‌ی پێشكه‌شی کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسای ده‌كات، هاوكات دووپاتی بره‌ودان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و دۆستاییه‌تییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ڕه‌نسای كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ست بووه به هه‌ڵوێسته گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و ته‌ئكیدی له‌به‌رده‌وامی و پێشخستنی دۆستایهتیهكهی كرده‌وه .
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە به گشتی و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کراو ئاماژه به رۆڵی سه‌رۆك بارزانی درا، كه خودان هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژی بووه، به لۆژیكی ئاشتیانه‌و گفتوگۆكردن، به‌شێكی سه‌ره‌كی بووه له رۆڵ گێران و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه ئاڵۆزه‌كان و خستنه سه‌ر رێره‌وی راستی خۆیان.

