ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە وڵاتی ئیمارات بە مەبەستی بەشدایكردن لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان كە بڕیارە سبەی سێشەممە لە دوبەی دەست پێ بكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان 2026، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدوڵا ئەلنعێمی وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لووتکەکە ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.

