رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆكی هەرێم، ماڵئاوایی لە شاندی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی شوباتی 2026، دوای كۆبوونەوەی شاندی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی، لەلایەن ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ماڵئاواییان لێكرا.

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” و، ئەندامێتیی هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی “بەدر” و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی “ئەساس”بوون.